گیان لەدەست دانی لانیکەم بیست و شەش کەس لە ئەنجامی هەستانی لافاو لە هیندستان
بارینی بارانی بەگوڕی وەرزیی و هەستانی لافاو لە باشووری رۆژاوای هیندستان ، بیست و شەش کەسی کردە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، لافاو لە ویلایەتی "کرالا" لەباشووری ڕۆژاوای هیند ڕووی داو بەهۆی جمینی زەوی، چەندماڵێک وێران بوو.
لافاو هەروەها بووەهۆ هەتا بەرپرسانی ئەیالەتی کرالا پانزە هەزار و٥٠٠کەس لە خەڵکی ئەو ناوچەیە بگوێزنەوە شوێنی هێمن. "پینارای ویجایان" سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی کرالا لەبارەی هەستانی لافاو وتی: خەسار وزیانی لافاوەکە یەکجار قورس بووە.
"شیبو" یەک لە بەرپرسانی فریاگوزاریش رۆژی هەینی وتی: نزیک بە٢٠٠سەربازی سوپای هیند پەیوەستی هێزە فریاگوزارەکان بوون لەناوچە زیاندیتووەکانی "ئەیانکول"، "ئایدوکی" و"وایاند".
بارانە وەرزییەکان(دەورەیی) هەموو ساڵێک لە هیند بەسەدان کەس دەکەنە قوربانی. وەرزی بارانە دەورەییەکان لەمانگی ژۆئەنەوە دەس پێ دەبێ وهەتا سیپتەمبەری هەموو ساڵێک درێژەی هەیە.