ئاب 12, 2018 10:14 Asia/Tehran
  • کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان  : پێوەندی تاران و دێهلی نوێ ، ناوکەوێتە بن کارتێکەریی هەڕەشەکانی بیانی

کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان لە لێکدانەوەی پێوەندیی نێوان تاران و دێهلی نوێ وتی: پێوەندی دوو وڵات سەرباری هەڕەشەکانی بیانی وەک بایکوت و گوشاری ئەمریکا هەروا لە ئاستێکی باش دایە .

مەسعوود  رزوانییان، ڕۆژی  شەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، بەڕاگەیاندنی  ئەمەی کە ئابووریی ئێران و هیندستان  لە بواری وزەدا  تەواوکەری یەکترن، وتی : توانستی  سەرچاوەکانی نەوتیی ئێران و نیزیکایەتی جوگرافیایی ئێران بە هیندستان،  توانایی شیاوی بو دێهلی نوێ  دەستەبەر کردووە هەتا ئەم وڵاتە هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران لە بواری وزە پەرە پێ بدات  .

ڕزوانییان  وتیشی : هەناردە کردنی نەوتی  نەپاڵاوتەی ئێران بۆ هیندستان سەرباری هەبوونی

گوشاری بیانی  بەتایبەت هەڕەشەکانی ئەمریکا و هەندێ  هەڵاوسان، هەروا درێژەی  هەیە و ئەمەش نیشاندەدات کە هیندستان  وەک شەریکێکی جێ متمانە  لە ئێران دەڕوانێت بو دابین کردنی  نەوت و وزە  .

کارداری باڵوێزخانەی ئێران لە هیندستان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دێهلی نوێ   هەوڵ دەدات  هاوکارییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران لە بواری وزە  هەروا لە ئاستێکی  قەبووڵ کراوە بپارێزێ   وتی  :  ئاستی پێوەندی بازرگانی  دوو وڵات لە ساڵی  ڕابردوو واتە 2017،  سێزدە میلیار  و 700  ملوێن دولار بووە کە لەم  ئاستە یازدە میلیار و سەد ملوێن دولار، پشکی هەناردەی ئێران بۆ هیندستانە.

سەرپەیڤ