گرتنی بیست کەس لە میسر بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی بن سەلمان
تشرینی دووهم 12, 2018 18:46 Asia/Tehran
مێدیاکانی میسر باسی گرتنی تۆڕێکی بیست کەسەیان کرد لەو وڵاتە بە تومه تی بەرنامەداڕشتن بۆ تڕۆڕی پاشمیری سەعوودی .
ڕۆژنامەی ئەلفەجری میسر بە گێڕانەوە لە چەن سەرچاوەی ئاسایشی ئەو وڵاتە نووسی : ئەندامانی ئەو تۆڕە کەسانێکی هاووڵاتی میسر ،عەرەبستان و وڵاتانی دیکەی بیانی بوون کە لە پارێزگای سینای باکووری قۆڵبەست کراون و لە لێپێچینەوەکاندا دانیان ناوە بە گەڵاڵەداڕشتن بۆ تڕوڕی موحەمەد بن سەلمان پاشمیری سەعوودیا . ئەو سەرچاوە ئاسایشە وتیشیان عەباس کامل سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری میسر لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ عەرەبستان کاربەدەستانی ڕیاز ئاگادار کردووەتەوە لە دۆسیەی تایبەتی ئەو تۆڕە تڕوڕیستیە و وردەکاریەکانی لێپێچینەوەی ئەندامانی ئەو تۆڕە لە قاهیرە .