یەکیەتی ئوروپا خوازیاری بەرەوڕووبوونەی پاکستان لەدژی تیرۆریستەکان بوو
یەکیەتی ئوروپا ، لەپاکستان داوای کرد هەتا بە کردەوەی ڕوون وشەفاف وپاوەجی ، لەدژی گروپە تیرۆریستەکان بەربەرەکانێ بکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، یەکیەتی ئوروپا لە بەیان نامەیەکدا هەواڵی دا: فدرێکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ شاە مەحمود قوڕه یشی " وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان وتووێژی کرد ولە سەر پێویستی کردەوەی بەردەوام، شەفاف وپاوەجی لە دژی گروپە تیرۆریستەکان کەناویان لە ناولیستی ڕێکخراەی نەتەوەکان دایە پیداگری کرد. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دوابەدوای رووداوی تیرۆریستی ١٣ی فڤۆریە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، لەدەوڵەت وسوپای پاکستان داوای کرد بە بڕانە پێش بگرێت بە چالاکی گروپە تیرۆریستەکان لە ناوچە سنووریەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئێران . لە پەلاماری تیرۆریستی ١٣ی فڤۆریە، پاسێکی هەڵگری سنووروانانی ئێران لە پارێزگەی سیستان وبەلوچستان درایە بەر دەسڕێژ کە بە هۆیەوە ٢٧کەس لە سنوورپارێزانی ئێران شەهید و١٣کەسیش بریندا ربوون. بەپێی بەیان نامەی یەکیەتی ئوروپا ، مۆگرینی هەروەها سیاسەتی ئەم یەکیەتیەی لە هەمەبر ئاڵوزی ئەم دواییەی نێوان پاکستان وهێند ، وتووێژی دوولایەنە بۆ چارەسە رکرانی ناکۆکیەکان ڕاگەیاندووە. ئاڵوزی نێوان هێند وپاکستان لە کاتی پەلاماری تیرۆریستی ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لە پلوامەی کشمیر وکوژرانی ٤٤ سەربازی هێند پەرەی سەندووە. دێهلی نوێ ، کاربەدەستانی پاکستانی بە دەسوەردان لە م پەلامارە تاوانبار کردووە بەڵام ئیسلام ئاباد ڕەتی کردووەتەوە.