حوزه‌یران 01, 2019 18:29 Asia/Tehran
  •  بایکۆتی بەرامبەری ڕووسیا دژی یەکیەتی ئەورووپا

دەوڵەتی ڕووسیا لەکاردانەوە بە بایکۆتەکانی یەکێتی ئەورووپا،کردەوەگەلێکی بەرامبەری لەدژی هەندێک کەسایەتی و دامەزراوەکانی ئەم یەکێتییە دیاریکردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سین هۆڤا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی هەینی لەبەیاننامەیەک ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەلەپێشگرتنی ڕێو شۆێنگەلێک دژی یەکێتی ئەورووپا لەکاردانەوە بە بایکۆتەکانیی ئەم یەکێتییە بڕیاری گرتووە،ناوی ژمارێک لە کەسایەتی و بەشگەکانیی ئەم یەکێتییە لە لیستەی کەسانێک کە چالاکی و ئامادەبوونیان لە ڕووسیا قەدەخەیە، زێدەبکات.

 وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەمبەیاننامەیە جەختیکردووە بڕیاری یەکێتی ئەورووپا دژی شارومەندان و بەشگە ڕووسییەکان لەسەر بنەمای تاوانە پڕو پووچەکانە.

یەکێتی ئەوروپا لەم بەینە ژمارەی شارومەندان و بەشگە ڕووسەکان کەڕۆیشتنی ئەوان بۆخاکی وڵاتانی ئەندامی ئەم یەکێتییە قەدەخەکراوە، زۆرترکردۆتەوە.

بایکۆتگەلێک کەی ەکێتی ئەورووپا دژی رووسیا بەڕێوەی بردوون، لەساڵی ٢٠١٤ لەئاکامیی پەیوەسبوونی کەریمە بە ڕووسیا و تاوانیی پشتگری مۆسکۆ لەنەیارانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا دامەزرێندراون. ئەم بایکۆتانە بەردەوام کاردانەوەی بەرامبەری مۆسکۆی بە دواوە بووە.

سەرپەیڤ