یەکێتی ئەورووپا: شارۆچکەچێکردن لە قۆدسی ڕۆژهەڵاتی لەمپەری هاتنە دی ئاشتییە
یەکێتی ئەورووپا گەڵاڵەی ئەمدواییەی رژیمی زایۆنی بۆ شارۆچکەچێکردن لە قۆدسی ڕۆژهەڵاتی بە نایاسایی و وەک لەمپەرێک ڕاگەیاندووە لە سەر ڕێبازی ئاشتی دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەی زایۆنسیتی "هائارتس"،یەکێتی ئەورووپا ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەک، گەڵاڵەکانیی رژێمی زایۆنی بۆ ڕۆنانی ٨٠٥ بینای زایۆنی نشین لە قۆدسی رۆژهەڵاتی شەرمەزار کرد.
لەبەیاننامەی یەکێتی ئەورووپا دا هاتووە ئەم یەکیتیە بەتووندی نەیاری سیاسەتی شارۆچکە رۆنانی ئیسرائیل لە وان لەناوچەی قۆدسی رۆژهەڵاتییە کە بە پێچەوانەی یاسا نێو دەوڵەتییەکانە و وەک لەمپەرێک لە سەر ڕیگای ئاشتی دێتە ئەژمار.
وەزارەتی خانووبەرە چێکردنیی ڕژێمی زایۆنی چوارشەممەی ڕابردوو، پێشنیاری ڕۆنانی ئەم خانووبەرانەی لەناوچەی قۆدسی ڕۆژهەڵاتی و لە دەرەوەی سنوورەکانی ١٩٦٧ ئاراستە کردبوو. ئەم کردەوەی ڕژیمی زایۆنی لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ئەمریکا خەریکی ئامادەکردنیی یەکەم بەشی گەڵالەی ناسراو بە "سەودای سەدە" بۆ ئاراستەکردنی لە کۆنفرانسی ئابووری مەنامە دایە، ئەم کۆنفرانسە بڕیارە ٢٥ و٢٦ـی ژوئەن بە ناوونیشانی سات و سەودای سەدە لە پێتەختی بەحرەین دا بەڕێوە بچێت و فەلەستینیەکان نەیاری ئەم گەڵاڵەیەن.
"سەودای سەدە" گەڵاڵەیەکی ئەمریکاییە کە بە هاوکاری و ڕەزامەندیی ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستان ئامادە کراوە و بە دوای لەناوبردن وبنپێکردنەوەی مافەکانی گەلی فەلەستینیە.
بە گوێرەی ئەم گەڵاڵەیە، شاری قۆدس ئەدرێتە ڕژیمی زایۆنی ، ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ بۆ زێدی خۆیان و فەلەستین تەنیا ناوچەکانی بەجێماوەی ڕۆخی خۆرئاوایی و کەرتی غەززەی بۆ دەمێنێتەوە.
ڕێکخراوەی نەتەوەکان ، بە دەرکردنی چەندین بڕیارنامەی جۆر بەجۆ ،ربرگەکانی ئەم گەڵاڵەیەی رەتکردۆتەوە.