کاردانەوەی یەکیەتی ئوروپا بە پەلامار بۆ سەر دوو نەوتهەڵگرەکەی دەریای عومان
یەکیەتی ئوروپا لە کاردانەوە بە ڕوداوی دوو نەوت هەڵگرەکە لە دەریای عومان ،خوازیاری دان بە خۆداگرتنی هەموو لایەنەکان وخوبواردن لە ئاڵوزی بەدی هێنان بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یەکیەتی ئوروپا ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای داواکاری لە لایەنەکانی ناوچەیی بۆ پێشان دانی دان بە خۆداگرتن، ڕایگەیاند کە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری زۆرتر لە بارەی بوختانەکانی ئەمریکا بۆ ئێرانە . " مایا کوچیا نچیچ" وتەبێژی فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا پاش ئەمە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێویستی بە فەکتەری زۆرتر نیە بۆ ناپاوەجیی وئاڵوزی بەدی هێنان، خوازیاری دان بەخۆداگرتن وپێشگیری لە ورووژاندن بوو. وەزارەتی کاروباری دەرەوەی چینیش لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دوینێ بۆ سەر نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عومان ، لە هەموو لایەنەکان داوای کرد دان بە خۆ دابگرن. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕوێترز لە پیکەن، وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی چین ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا وتی : هیچکەس نایهەوێ شایەتی شەر لە ناوچەی کەنداوی فارس بێت وپێکەن هیوادارە هەموو لایەنەکان لە ڕێگەی وتووێژەوە ، ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن.