ته‌مووز 19, 2019 18:27 Asia/Tehran
  • مێرکڵ: بەریتانیا هاوبەشی یەکێتی ئوروپا دەمێنێتەوە

ڕاوێژکاری باڵای ئاڵمان وتی: بەریتانیا سەرەڕای چوونەدەری لە یەکێتی ئوروپا "برێگزیت"یش هەروا وەک هاوبەشی ئەو یەکێتیە دەمێنێتەوە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، "ئانگێلا مێرکێل" لەهەمان کاتدا ئاماژەی کردە لەکارکشانەوەی "ترێزا مێی"ی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و وتی: هاوکاری لەگەڵ جێگری ترێزا مێی گرێدراوی ڕەوت و سیاسەتەکانی ناوبراوە لەبارەی کۆمیسیۆنی ئوروپایی.

بەسەرنجدان بە لەکارکشانەوەی ترێزا مێی ئێستا "جێرێمی هانت" وەزیری دەرەوەی ئێستا و"بۆریس جانسۆن" ی وەزیری دەرەوەی پێشووی بەریتانیا، دوو بەربژێری ماوە بۆ ڕکابەریی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی پارێزکارن بەمەبەستی بەدەستەوەگرتنی سەرۆکایەتی ئەو پارتەو پۆستی سەرۆک وەزیریی بەریتانیا.

بنبەستی بەدیهاتوو لە برێگزیتدا، سەرەنجام لەکارکشانەوەی ترێزا مێی لە پۆستی سەرۆک وەزیریی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە.

بەپێی خشتەی زەمانبەندیی واپێ دەچێ، جێگری ترێزا مێی هەتا ٢٢ی ژوولای دیاری بکرێ.

بڕیارە بەریتانیا ٣١ی ئۆکتۆبری داهاتوو لە یەکێتی ئوروپا بچێتەدەر.

سەرپەیڤ