پێداگریی ئێران و سێنێگال لە سەر پەرە پێدانی هاوکارییەکان
وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆک کۆماری سێنێگال جەختیان کرد لە سەر پێویستیی پەرە پێدرانی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارێکدا.
"محەممەد جەواد زەریف" شەوی ڕابردوو لەگەڵ "ماکی سال" Macky Sall سەرۆک کۆماری سێنێگال لە شاری داکار دیداری کرد و پێکەوە سەبارەت بە گرینگترین پرسەکانی سەبارەت بە پێوەندیی نێوان دوو وڵات و دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها لە تویتێکدا سەبارەت بە سەفەری بۆ سێنێگال نووسی: پاش ئامادە بوون لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەژی ئەمریکا لە چوارەمین ئامانجی سەفەرەکەم لە داکاری پێتەختی سێنێگال، لەگەڵ سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و سەرۆک پەرلەمانی ئەم وڵاتە دانوستانی گرینگ سەبارەت بە پێوەندیی دوو لایەنە بەڕێوە چوو.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بایەخێکی زۆر دادەنێ بۆ پەرە پێدرانی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەفریقایی.
محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنجشەممە (بە کاتی خۆجێی) لە سەروی شاندێک لە "سانتاکروز"ی بولیڤیا گەیشتە "داکار"ی پێتەختی سێنێگال.