مێرکڵ: وتووێژەکانی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانەوە ، بنیاتنەر بوو
گەورە سەرۆکی ئاڵمان ، راوێژکاریەکانی وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت لە بارەی ئێرانی بە بنیاتنەر ناوبرد .
بەپێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی زی دی ئێف ی ئاڵمان ، ئانگلا مێرکڵ رۆژی یەکشەممە گوتی : گروپی حەوت هەر شێوازێک دەکار دێنێ بۆ چارەسەریی ئاشتیانەی کێشە لە گەڵ ئێران .
مێرکڵ ، ئامادەبون و وتووێژەکانی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانی لە شوێنی بەڕێوەچوونی دانیشتنی سەرانی گروپی حەوتی بە رووداوێکی هاوتەریب لە شوێنکێ هاوبەش وەسف کرد و گوتی: بانگێشتن لە زەریف بە دەسپێشخەریی گروپی حەوت نەبووە .
مێرکل لە هەمان کاتدا هەرچەشنە هەوڵێک بۆ وتووێژ لە گەڵ ئێران و بردنە پێشی دیپلۆماسی بە شتێکی ئەرێنی ناوبرد .
وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لەسەر بانگێشتنی ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە بۆ درێژەی راوێژکاریەکان لە بارەی دەسپێشخەریەکانی ئەم دواییانەی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و فەڕەنسە ، سەردانی شاری بیارێتز لە باشووری فەڕەنسەی کرد شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرانی گروپی حەوت .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری بیارێتز چاوی کەوت بە ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە و لۆدریان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هەروەها نوێنەرانی ئاڵمان و بەریتانیا .
سەرانی گروپی حەوت لە رۆژی شەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شاری بیارێتز کۆبوونەوە .
بە پێی راگەیاندنی ئەندامانی گروی حەوت ، ئێران یەکێک لە بابەتە سەرەکیەکانی رۆژی یەکەمی دانیشتنی سەرانی ئەم گروپە بووە .