تۆماری سکاڵا لە ئاڵمان لای دیوانی نێونەتەوەیی سزادان
ڕێکخراوو بنیاتگەلی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ، دژبە ئاڵمان سکاڵایەکیان لە دیوانی نێونەتەوەیی سزادان سکاڵایەکیان تۆمار کرد بەتۆمەتی هاوبەشبوون لە ئەنجامدانی دڕەندەکاری لەشەڕی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی سەعوودیا لە یەمەن.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، ڕێکخراو و کۆمەڵەکانی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ لە یەمەن وئوروپا، ئەو سکاڵایەیان لەدژ سیاسەتوانان و کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی چەکەمەنی لەوان کۆمپانیای ئاڵمانیی "رەینمێتال" و کۆمپانیای فرۆکەسازیی ئەیرباس کە ئاڵمان تییاندا هاوبەشە.
حکومەتی ئاڵمان، ساڵی٢٠١٨ پاش لەقاودرانی کوژرانی جەمال خاشوقچی رۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سەعودی لە کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، هەناردەی چەکەمەنی بۆ ریازی هەڵپەسارد.
یەکێک لەو چەکەمەنیانە، ئۆتۆمبیلگەلی زرێپۆشی چێکراوی کۆمپانیای ئاڵمانیی "رەینمێتال" و کەرەستەو ئامێرگەلی پشتیوانی و لۆجستیکیی ئەو ئۆتۆمبیلانە بوو.
رەینمێتال ئیزنی ئەوەی هەبوو١١٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش هەناردەی عەرەبستان بکا، و پێش قەدەغەکرانی هەناردەکردن، دە ئۆتۆمبیل لەو ئۆتۆمبیلانەی ڕادەستی ریاز کردبوو.
عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە مارسی٢٠١٥ـەوە لە هاوپەیمانییەک بەپاڵپشتیی ئەمریکا، پەلاماری سەربازیی بەرفراوانیان لەدژ یەمەن دەسپێکرد کە بەهۆیەوە تائێستا هەزاران یەمەنی کوژراون و بەپێی ڕاپۆری ڕێکخراوی نەتەوەکان، قات وقڕی لەو وڵاتە بووە بەگەورەترین کارەساتی مرۆیی لەجیهاندا.