فارێن پالیسی: ترەمپ پێشیگرت لە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی ڕێکخراوەی نەتەوەکان
بڵاڤۆکی ئەمریکی"فارێن پالیسی" لە توییتەک دا ڕاپۆرتی دا: دەوڵەتی ئەمریکا سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنیی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکانی قەدەخە کردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی ئیرنا بەگێرانەوە لە بڵاڤۆکی ئەمریکی"فارێن پالیسی" ،پێشگرتنی ئەمریکا لە دەرکرانی ڤیزا بۆ سەفەرەکەی "موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا وەکوو میوانداری ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئەرکمەندە،بۆ هەموو وەڤدەکانی دیپلۆماتیکی ئەندامی ئەم ناوەندە نێو دەوڵەتییە ڤیزادەرکات.
"داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەمریکا لەمە دەترسێت کە وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی داهاتووی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، دڕندەکاریی کۆشکی سپی لەمەر فەرمانی ترۆری ژەنەراڵ شەهید"قاسم سولەیمانی"فەرماندەری هێزی قۆدسی سپای پاسدارانی شۆرسی ئیسلامی لیکبداتەوە.
هەرلەم حاڵەدا "عەلیڕەزا میریوسفی" ڕاویژکاری رۆژنامەڤانی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان گوتی: هێشتا وڵامیک لەبارەی دەرکرانی ڤیزا بۆ سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نیویۆرک بۆ نوینەرایەتی ئێران بەڕێنەکراوە.
بەرلەمەیش "سەید عەبباس مووسەوی"گوتە بیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی سەفەری زەریف بۆ نیویۆرک گوتبووی،لەکاتی ئامادەبوونی بارودۆخەکە،لەوان دەرکردنی ڤیزا،وەزیری دەرەوەی ئێران سەرەتاکانی ژەنڤییە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ڕیکخراوەی نەتەوەکان سەردانی نیویۆرک دەکات.
کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشتی ریکخراوەی نەتەوەکان لەبارەی ئامانجەکانی "جارنامە" بەبۆنەی ٧٥ـمین ساڵوەگەری دامەزرێندرانیی ریکخراوەی نەتەوەکان لە نیویۆرک دا بەڕێوە دەچێت.