ته‌مووز 21, 2020 14:45 Asia/Tehran
  • زەریف گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ وتووێژ لەگەڵ ھاوتای ڕووسیی خۆی و ئاراستەکردنی پەیامی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێران بە «ڤلادیمیر پوتین» گەییشتە ڕووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە مۆسکۆوە، ئەمە سیھەمین گەشتی « موحەممەد جەوارد زەریف» بەناوی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی و سێھەمین گعشتی ناوبراو لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو بۆ ڕووسیایە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی جیا لە ئاراستەکردنی پەیامی «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێران بە «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» ھاوتای ڕووسیی خۆی، پێنج ساڵ دوای گرێدرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام، گۆڕانکارییە ناوچەیی و دوو لایەنەکان تاوتوێ دەکات.

«کازم جەلالی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا لەم خولەی ئێستادا ، وتوویەتی: ڕووسیا وەکو داکۆکیکاری بەرام لەم دواییەدا لەگەڵ بڕیارنامەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دژایەتیی کردووەو ئێران و ڕووسیا لە ھەمبەر بایکۆتەکانی دژی مرۆڤانەو یەک لابەنەی ئەمریکا بە تەواوی ھاوبیروڕان.

بە قسەی ناوبراو لە سای ویستی ڕێبەران و کاربەدەستانی باڵای ھەردووک وڵات، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و یارمەتی دانی ئاسایشتی ناوچەیی و نێونەتەوەیی ڕەوتێکی ڕوولەگەشە دەپێوێ.

سەرپەیڤ