ئاب 02, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا لە 18 ملیۆن کەس تێپەڕی

داتا سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویکرده‌وه‌، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 18 ملیۆن و 26 هه‌زار و 507 توشبو، له‌نێویاندا 688 هه‌زار و 977 مردن هه‌یه‌، هاوکات 11 ملیۆن و 334 هه‌زار و 792 که‌س ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندوه‌.

ه‌گوێره‌ی داتا سه‌نته‌ری جیهانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئه‌مریکا به ‌تۆمارکردنی چوار ملیۆن و 764 هه‌زار و 522 که‌س، 157 هه‌زار و 901 گیانله‌ده‌ستدان له‌پله‌ی یه‌که‌می ریزبه‌ندی وڵاتانی جیهان دێت، بڕازیلیش به‌پله‌ی دوه‌م دێت و دو ملیۆن و 708 هه‌زار و 876 توشبوی کۆرۆنا له‌و وڵاته‌ تۆمارکراوه‌ که‌ له‌نێویاندا 93 هه‌زار و 616 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هیندستان له‌ریزبه‌ندیه‌که‌دا پله‌ی سێیه‌می گرتووه‌ و ملیۆنێک و 754 هه‌زار و 117 توشبو تۆمارکراوه‌ که‌ 37 هه‌زار و 415 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، روسیاش که‌ له‌ریزبه‌ندی چواره‌مدایه‌، 845 هه‌زار و 443 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراوه‌ که‌ 14 هه‌زار و 58 توشبو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌فریقای باشور و مه‌کسیک و پیرۆ و چیلی به‌پله‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌م و هه‌شته‌م دێن، ئێرانیش به‌تۆمارکردنی 306 هه‌زار و 752 توشبوی کۆرۆنا ریزبه‌ندی ده‌یه‌م وڵاتی جیهانی گرتووه‌.

وڵاتی عێراق له‌ریزبه‌ندی 21ه‌مینی وڵاتی جیهاندایه‌، 126 هه‌زار و 704 توشبوی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراون، چوار هەزار و 805 که‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا 89 هه‌زار و 275 که‌س چاکبونه‌ته‌وه‌.ڤایرۆسی کۆرۆنا، نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه‌ و مانگی 12ی ساڵی 2019 له ‌شاری وهانی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تاوه‌کوو ئێستاش سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی گرتوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانیش پێشبینیەکی خراپ سەبارەت بە داهاتووی کۆرۆنا دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت، بۆ چەندین دەیە بەردەوام دەبێت.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە داهاتوی ڤایرۆی کۆرۆنای نوێ دەڵێ :  " کۆڤید-19 بۆ مانەوە لێرەیە، جارێ زووە بۆ ئەوەی بزانین تا چەندێک بەرگری سروشتی لەشی مرۆڤ لەبەرامبەر کۆرۆنادا بەرگەدەگرێت".

سەرپەیڤ