له جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له 20 ملیۆن نزیک ده‌بێته‌وه
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ که له شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و ئێستاس به هه‌موو جیهانی بڵاوبووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار که‌س.
ماڵپه‌ڕی Worldometer که رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌کانی نوێ ده‌کاته‌وه بڵاوی کرده‌وه، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته ٧٢٤ هه‌زار و ١٤٩ که‌س. هه‌روه‌ها ژماره‌ی حاڵه‌ته تۆمارکراوه‌کانیش گه‌یشتووه‌ته ١٩ ملیۆن و ٥٤٨ هه‌زار و ١٤٦ که‌س.
١٢ ملیۆن و ٥٤٩ هه‌زار و ١٩٨ تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه و شه‌ش ملیۆن و ٢٧٤ هه‌زار و ٧٩٩ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشکی وه‌رده‌گرن.
کۆرۆنا به‌توندترین شێوه کاریگه‌ری کردووه‌ته سه‌ر ئه‌مریکا تا ئێستا پێنج ملیۆن و ٩٥ هه‌زار و ٥٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و وڵاته تۆمار کراوه. هه‌روه‌ها ١٦٤ هه‌زار و ٩٤ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.