ئاب 22, 2020 18:34 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر سەربەخۆیی ئەم وڵاتە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە سەر سەربەخۆیی دەستەڵاتی عێراق پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق(واع) «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ «نانسی پلوسی»  سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی: عێراق وڵاتێکە بە دەستەڵاتێکی سەربەخۆوە و ھەڵس و کەوت لەگەڵیشی دا دەبێ ھەر لە سەر ئەم بنەمایە بێت.

کۆمەڵێک لە نوێنەرانی ئەمریکا لەوانە «کویین مەک کارتی» سەرۆکی کەمینەی کۆماریخوازان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە شوێنی چاوپێکەوتن لەگەڵ کازمی و پلوسی ئامادە ببوون.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ١٩ی ئوت بە سەرۆکایەتیی شاندێکی ئەندامانی دەوڵەتەکەی گەییشتە واشێنگتۆن.

سەرپەیڤ