ئه‌یلوول 02, 2020 00:59 Asia/Tehran
  • جەختی ئێران و نەمسا لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان

باڵوێزی ئێران لە ڤییەنا و جێگری سەرۆکی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی نەمسا لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و کەڵک وەرگرتن لە بارستاییەکانی پەرلەمانەکانی دوو وڵات وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە دیداری ڕۆژی سێ شەممەی «عەبباس باقرپوور ئەردەکانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤییەنا و «ڕاین ھۆڵد لوپاتکا» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپی و جێگری سەرۆکی لێژنەی سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی نەمسا لە بارەی ڕێگاکانی پەرە پێ دانی پەیوەندیە دوو قۆڵییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم دیدارەدا ھەروەھا ھەردووک لا لە سەر ھێزمەند کرانی پەیوەندیی دوو قۆڵی لە ھەموو بوارەکاندا لە ڕێگای بەھرەوەرگرتن لە بارستاییە بەرفراونەکانی پەرلەمانەکانی ھەردووک وڵات و گۆڕینەوەی شاندە پەرلەمانییەکانی ئێران و نەمسا پێداگری کرا. 

سەرپەیڤ