تشرینی دووه‌م 03, 2020 14:56 Asia/Tehran
  • ڕوودانی ھێرشی تیرۆریستی لە ڤییەنا

پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند: لە ھێرشەکانی سەر ڤییەنا دوو کەس کوژران کە یەکێکیان سەربە خودی ھێرشبەرەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی نەمسا لە ھێرشەکانی شەوی سێ شەممەی سەر پێتەختی ئەم وڵاتە ١٥ کەس بریندار بوون کە دۆخی حەوت کەسیان شپرزەیە.

میدیاکانی نەمساش وایان بڵاو کردووەتەوە کە کەسانی چەکدار شەش شوێنی ڤیەننایان داوەتە بەر ھێرش و ھەر شەش شوێنەکەش لە نزیکی کەنیسەی ناوەندین.

وەزارەتی نێوخۆی نەمسا وێڕای بە ھەگەری تیرۆریستی ناوبردانی ڕووداوەکە، ڕایگەیاند: ناکرێ ئەم بابەتە پشتڕاست و یان ڕەت بکرێتەوە کە یەکێک لە ھێرشبەران پشتێنی تەقاندنەوەی پێ بووە.

پۆلیسی نەمسا لانیکەم چوار تیرۆریستی ڕاپێچ کردووە کە لەو ھێرشانەدا دەستیان ھەبووە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی نەمساش ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتیی لە ناوەندی شاری ڤییەنا دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ