تشرینی دووه‌م 27, 2020 21:08 Asia/Tehran
  • ترەمپ دەست ھەبوونی «موساد» لە تیرۆری شەھید «فەخری زادە»ی  پشتڕاست کردەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای بڵاوکردنەوەی دووبارەی پەیامی ھەوڵنێرێکی ڕژێمی زایونی لە توییتێردا، بە شێوەیەکی پاڵەکی دەست ھەبوونی ئەم ڕژێمە لە تیرۆری زانا ناڤۆکییەکەی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

 تیرۆریستانی چەکدار دوای ئێوارەی  ئەمڕۆ ھەینی ترۆمبیلەکەی ھەڵگری «موحسین فەخری زادە» سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێرانیان دایە بەر پەلامارو شەھیدیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، «دوا بەدوای ئەم ڕووداوە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەڕەی توییتێرەکەی دا پەیامی ھەواڵنێرێکی ئیسرائیلیی بڵاوکردووەتەوە کە تیای دا ھاتووە: «فەخری زادە» یاڵانێکی دوورو درێژ لە لایەن ڕێکخراوەی سیخوڕیی ئیسراویل «موساد»ەوە پێ و شوێنی دەگیرا.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە « موحەممەد جەوارد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێ کدا وێرای ئاماژە کردن بە تیرۆری زانایەکی ناڤۆکیی ھەڵکەوتەی ئێرانی لە لایەن تیرۆریستانەوە، نووسی: ئەم ھەنگاوە ترسنۆکانەیە کە بەڵگەکان شوێن پەنجەی ئیسرائیلی تیادا دەردەخەن، دەربڕی شەڕخوازیی تووشبووانی ئەو تاوانەیە لە بەر دۆش دامانیان.

زەریف پێشی داگرت: ئێران لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی، بە تایبەت یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات پێوەرەکانی دوو فاقانەی قیزەونیان وەلا بنێن و ئەم کردارە تیرۆریستییە ئیدانە بکەن.

سەرپەیڤ