تێکهەڵچوونی پۆلیسی ئەمریکا لە گەڵ چالاکانی مەدەنی لە هەمبەر ماڵی سەرۆکی شارەوانی لۆس ئانجلێس
خڕ بوونەوەی ناڕازیانەی چالاکانی مەدەنی لە بەردەم ماڵی شارەوانی لۆس ئانجلێس بە هۆی دەسوەردانی پۆلیسەوە تێکهەڵچوونی لێکەوتەوە .
ژمارێک لە ناڕازیان بە نادادگەری وهەڵاواردنی ڕەگەزیی لە لۆس ئانجلێس و ئەندامانی بزووتنەوەی ناسراو بە گیانی ڕەش پێستان گرینگە لە بەردەم ماڵی ئەریک گرێستی سەرۆکی شارەوانی لۆس ئانجلێس خر بوونەوە کە بە دەسوەردانی پۆلیس تێکهەڵچوون وتوند و تیژی لێکەوتەوە .
پۆلیس بو بڵاوە پێکردنی ناڕازیان کەڵکی وەرگرت لە گۆپاڵ و گازی فرمێسک هێن و ژمارێک لە ناڕازیانیشی قۆڵبەست کرد . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ناڕازیان لە ڕوژانی ئەم دواییەد سەرەڕای بەرتەسکیەکانی کۆرۆنایی بە کۆبوونەوە لە بەردەم شارەوانیی لۆس ئانجلێس داوایان لە جۆ بایدن کردووە کە شارەوانی ئەو شارە لە کابینەی خۆی دانەنێ .
شارە جۆراوجۆرکانی ئەمریکا لە 25 مای 2020 وە بووەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی خەڵکی ناڕازی بە ڕەفتاری ڕەگەزپەرەستانەی پۆلیسی ئەو وڵاتە .