کانونی یه‌که‌م 31, 2020 01:11 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی بریتانیا ڕێککەوتنی وازھێنان لە یەکێتیی ئەورووپای پەسەند کرد

پەرلەمانی بریتانیا بە زۆرینەی دەنگەوە ڕێککەوتننامەی لەندەن و برۆکسێڵی بۆ سەردەمی دوای ڕاپەڕێندرانی برگزیت پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کەناڵی ھەواڵیی سکای نیوز، ئەنجومەنی نوێنەرانی  بریتانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتنی لەندەن و برۆکسێڵی لە بارەی پەیوەندییەکانی بریتانیاو یەکێتیی ئەورووپا دوای ڕاپەڕێندرانی برگزیت بە زۆرینەی ڕەھای دەنگەوە تێپەڕاند.

ئەم ڕێککەوتنە بە دەستخستنی ٥٢١ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ٧٣ دەنکی ناتەبا دا پەسەند کراو ئا بەمجۆرە لە یەکەمی ژانویەەوە کشانەوەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا دەگاتە دواقۆناغی خۆی.

ئەم ڕێککەوتنە دەبێ لە لایەن ئەنجومەنی ئەعیانی بریتانیاش پەسەند بکرێت.

بەرلە دەنگوەرگرتن بۆ تێپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە، پارتی لیبراڵ دیموکراتی بریتانیا ڕایگەیاند بوو کە دەنگی ناداتێ.

«شارڵ میشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپاو «ئۆرسلا فۆن دێرلاین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپاش ڕێککەوتنی دوای برگزیتی نێوان لەندەن و برۆکسێڵ دا واژۆ کرد.

باڵوێزانی ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەورووپا پێشتر ئەم ڕێککەوتنەیان بە زۆرینەی دەنگەوە پەسەند کردووە.

نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپاش ساڵی داھاتووی ٢٠٢١ وردیاتی ئەم ڕێککەوتنە تاوتوێ دەکەن و دەنگی بۆ وەر دەگرن ھەتا بکرێت بە یاسا.

بە پێی خشتەی زەمەنی، خولی پەڕینەوەی لە قۆناغی کشانەوەکەی بریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی دیسامبەری ٢٠٢٠ کۆتایی پێ دێت و دوای ئەوە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەردووک لا بە پێی ڕێککەوتنی تازە دەبێت.

سەرپەیڤ