پاکستان کەوتە تاریکی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391436-پاکستان_کەوتە_تاریکی
وەزیری وزەی پاکستان شەوی رابردوو باسی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری ئەم وڵاتەی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2021 06:01 Asia/Tehran
  • پاکستان کەوتە تاریکی

وەزیری وزەی پاکستان شەوی رابردوو باسی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری ئەم وڵاتەی کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، عومەر ئەییوب خان لە سەر توویتەر بە راگەیاندنی ھەواڵی کوژانەوەی سەرانسەریی کارەبای وڵاتەکەی ، ھۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ دابەزینی کتوپڕی فرێکانسی تۆڕی گواستنەوەی کارەبا . 

وەزیری وزەی پاکستان لە درێژەدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بەرپرسان خەریکی ھەوڵدانن بۆ چارەسەریی کێشەکە لە خەڵکی ئەم وڵاتەی ویست دان بەخۆدا بگرن و ئەھوەنیی خۆیان بپارێزن .

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش رایگەیاند پەک کەوتنی سەرانسەریی کارەبا بە ھۆی کێشەی تەکنیکی لە تۆڕی سەرانسەریی نیشتمانیی بووە .