کانونی دوھەم 10, 2021 14:22 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی رووداوەکانی تەقە و دەسڕێژ لە شیکاگۆ و لۆس ئانجلێس

لە زنجیرەیەک ڕوودای تەقەکردندا لە ئیلینۆس-ی ئەمریکا، شەش کەس کوژران و دوو کەس برینداربوون.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی کانونی دووەم، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ بە ناوی “جەیسن نایتنگڵ” لە شاری شیکاگۆ-ی سەر بە ویلایەتی ئیلینۆس لە ئەمریکا، تەقەی لە خەڵک کردووە و قوربانی لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەمریکا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەقەکەرەکە دوای هێرشکردنە سەر چەند کەسێک لە شیکاگۆ، چووەتە شاری ئیڤانستن لە هەمان ویلایەت و لە چەند ناوچەیەکی ئەو شارەش دەستڕێژی گولەی لە خەڵک کردووە، لە هەردوو شارەکە پێنج کەسی کوشتووە و دوو کەسی بریندارکردووە. یەکێک لە قوربانییەکان، ژنێک بووە کە تەقەکەرەکە بە بارمتە گرتوویەتی و لەکاتی نزیکبوونەوەی پۆلیس لێی، تەقەی لە سەری ژنەکە کردووە و کوشتوویەتی.

دوای ئەو زنجیرە ڕوداوە، هێزەکانی پۆلیسی شیکاگۆ و ئیڤانستن تەقەکەرەکەیان ڕاوناوە و هەوڵی دەستگیرکردنیان داوە، بەڵام روبەڕوبوونەوە لەنێوانیاندا ڕویداوە و تەقەکەرەکە کوژراوە.

سەرپەیڤ