کانونی دوھەم 12, 2021 11:31 Asia/Tehran
  • دەرکرانی مۆڵەت بۆ ١٥ ھەزار چەکداری پاسەوانی نیشتیمانی بە مەبەستی پاراستنی ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی «بایدێن»

پێنتاگۆن مۆڵەتی بە پاسەوانی نیشتیمانی دا ھەتا ١٥ ھەزار چەکدار لە بەرپاکرانی ئاھەتگی سوێندخواردنەکەی «جۆ زیبایدێن» لە واشێنگتۆن مۆڵ بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرۆکی نووسینگەی پاسەوانی نیشتیمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە مۆڵەتی مۆڵ درانی ١٥ ھەزار چەکداری بۆ پاسەوانی کردن لە ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی «جۆ یایدێن» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو دەرکردووە.

پەیامنێری سی ئێن ئێنیش بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک باسی سەقامگرتنی لەشکریانی ئەمریکی لە بەردەم کۆشکی سپی و کێشانی تەل بە گردوپەڕی ئەم شوێنەی کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا ھێندێک زانیاریی لە بارەی تاقمێکی چەکدارەوە دەستکەوتووە کە گوایە بەنیازن لە ڕۆژی ١٦ی ژانویە خۆیان بگەیەننە واشێنگتۆن.

بە پێی ڕاپۆرتەکان بڕیار وایە لە ڕۆژانی ١٧ ھەتا ٢٠ ژانویە نەیارەتیی چەکدارانە لە بەردەم کۆنگرێسی وەڕێ بخرێت.

سەرپەیڤ