کانونی دوھەم 17, 2021 00:45 Asia/Tehran
  • لە بریتانیا زیاتر لە 1000 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

بەرپرسانی تەندروستی بریتانیا ئامارێکی نوێی توشبون و مردن بەکۆرۆنایان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا، هەزار و 295 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە دوەم بەرزترین ژمارەی مردنە لەڕۆژێکدا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی سکای نیوز، دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا بڵاویکردەوە، لەدوێنێوە هەزار و 295 حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە کە دوەم بەرزترین ژمارەی مردنە لەڕۆژێکدا، جگەلەوە 41 هەزار و 346 حاڵەتی نوێی توشبونیش تۆمارکراوە.لای خۆشییەوە، پریتی پاتێڵ وەزیری ناوخۆی بریتانیا رایگەیاند، لەئێستادا 35 هەزار و 75 توشبوی کۆرۆنا لەناو نەخۆشخانەکاندان کە ڕێژەی لەسەدا 22-ی زیاترە لەژمارەی توشبوانی هەفتەی رابردو لەناو نەخۆشخانەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد، بریتانیا سێیەم رێژەی مردن بەکۆرۆنای لەئاستی جیهان تۆمارکردوە بەپێی بەرواری بڵاوبونەوەی ئەو پەتایە.دوێنێ هەینی 55 هەزار و 761 حاڵەتی نوێی توشبون و هەزار و 280 حاڵەتی نوێی مردن تۆمارکرا، بەوەش ژمارەی مردوانی ئەمڕۆ زیاتر لە دو هێندەی دوێنێیە.تائێستا سێ ملیۆن و 357 هەزار و361 کەس لەبریتانیا توشی کۆرۆنا بون و 88 هەزار و 590 کەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.

سەرپەیڤ