کانونی دوھەم 25, 2021 14:42 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ، ھەوڵ و ئامادەکاریی بۆ لێپێچینەوەی دۆناڵد ترامپ بەردەوامە

‌ئامادەکارییە سیاسی و رێکارە ئەمنییەکان بۆ دادگایی کردنی ترەمپ بەردەوامە و سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا هەوڵەکانی چڕ کردوه‌تەوە بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی تەواوەتی سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کۆنگرێس و پێشێلکردنی دەستوور.

ەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، ئەنجومەنی پیران و کۆنگرێسی ئەمریکا لە ئامادەکارییەکان بەردەوامە بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگەی پێویست سەبارەت بە هێرشکردنە سەر کۆنگرێس و هەوڵدان بۆ ئاژاوە نانەوە.

لە پاش کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ترەمپ و تۆمەتبار کردنی بە هەوڵدان بۆ ئاژاوە نانەوە لە پایتەخت دا، هەروەها تۆمەتبار کردنی بە هاندانی لایەنگرانی لە هێرشەکەی سەر کۆنگرێس کە بووە هۆی کوژرانی پێنج کەس.

هەروەها چاک شۆمەر، بەرپرسی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران رایگەیاندووە، دادگایی کردنی ترەمپ بە زووترین کات ئەنجام دەدرێت و هەموو هەوڵەکانیش دەدەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بێت.

وەک رێکارێکی ئەمنی، رێژەیەکی زۆر هێزی پۆلیس و گاردی نیشتیمانی لە ئامادە باشیدان بە مەبەستی ترس لە روودانی هێرشی چەکداری لە لایەن لایەنگرانی ترەمپەوە.لە بەرامبەردا.

مارکۆ رۆبیۆ، سیناتۆری کۆمارییەکان دەڵێت، پێم وایە دادگایی کردنی ترەمپ بارودۆخەکە تێک دەدات و خەڵکی دەکات بە دوو بەرەوە، ئەم کارە مەترسیدارە و وەک وایە بەنزین بکەی بە ئاگرێکی گەورەدا و زیانەکەی بۆ هەموومان دەبێت.

بەم دادگایی کردنە، ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا کە دوو جار لە ئەنجومەنی پیران دادگایی بکرێت، هەروەها یەکەم سەرۆکیشە لە دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی دادگایی بکرێت بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ پەلاماردانی کۆنگرێس و پێشێلکردنی دەستوور. 

سەرپەیڤ