کانونی دوھەم 28, 2021 15:03 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە شێوەی کاتی فرۆشتنی «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەسارد

دەوڵەتی تازەی ئەمریکا بە شێوەیەکی کاتی فرۆشتنی بڕێک چەک و چۆڵی بە ئیمارات و عەرەبستانی سەعودی ڕاگرت.

ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی «جۆ بایدێن» بە شێوەی کاتی بەرنامەی  فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی کەری «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەساردووە.

ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ» دەربڕی ئەوەیە کە، دەوڵەتی ئەمریکا جیا لە ھەڵپەساردنی  بەرنامەی  فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی کەری «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات، فرۆشتنی بۆمبای بەرزەفت ھەڵگر بە عەرەبستانی سەعودیشی بەشێوەی کاتی ڕاگرتووە.

کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە، لێکدانەوەی سات و سەودای چەکەمەنیانەی دتەوڵەتی پێشوو لە لایەن دەوڵەتی تازەوە شتێکی نائاسایی نییە و زۆرێک لەم سات و سەودایانە لەوانەیە دوای کۆتایی ھاتنی لێکدانەوەکان بچنە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەرپەیڤ