کانونی دوھەم 29, 2021 20:34 Asia/Tehran
  • ئیتالیا دەرکردنی مۆڵەتی فرۆشتنی موشەک بە ھاوپەیمانیی سەعودیی ھەڵوەشاندەوە

دەوڵەتی ئیتالیا دەرکردنی مۆڵەتی ف رۆشتنی موشەک بە ھاوپەیمانیی سەعودیی لەشەڕی یەمەن دا ھەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی جەزیرە، دەوڵەتی ئیتالیا ئەمڕۆ ھەینی، موۆڵەتێکی فرۆشتنی بۆمباو موشەکی بە ئیمارات و عەرەبستانی سەعودی ھەڵوەشاندەوەو وەک باسی دەکرێ لە دەرکردنی مۆڵەتی تازەش بۆ فرۆشتنی چەک و چۆڵی تازە بە ھاوپەیمانیی سەعودی خۆی دەبوێرێت.

ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژۆڕناڵ»یش لەم دواییەدا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکی وای بڵاو کردەوە کە، دەوڵەتی ئەمریکا ھاوکات لەگەڵ تاوتوێ کردنی سات و سەودای چەکەمەنیانەی چەند ملیارد دۆلاریی دەوڵەتی ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە بەشێوەی کاتی بەرنامەی  فرۆشتنی فڕۆکەی شەڕی کەری «ئێف_٣٥»ی بە ئیمارات ھەڵپەساردووە.

سەرپەیڤ