شوبات 10, 2021 06:03 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «ئیلھام عەلی ئۆف» بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە پەیامێکدا ڕوو لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە لایەن خۆیەوەو بە نوێنەرایەتی لە جەماوەری وڵاتەکەی لە دەوڵەت و گەلی ئێران پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی سێ شەممە لەم پەیامەی دا ڕایگەیاند: پەیوەندیی دوو لایەنەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئێران بە تایبەت لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە پەرەی سەندووە.

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ھەر لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتی ئێران و ئازەربایجان بە پێی بەژەوەندییەکانی ھەردووک لا پەرەش دەستێنێ.

ھاوکات «جەیحون بایرامۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا بە بۆنەی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: دڵنیام پەیوەندی و ھاوکارییەکان لە سەر بنەمای لێک گەییشتنی بەرامبەر و ھەڵس و کەوتی دۆستانەی ئێستامان لە ماوەی ساڵانی داھاتووش بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ