شوبات 10, 2021 06:18 Asia/Tehran
  • «ئیمام عەلی ڕەحمان» ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی پیرۆز کرد

سەرۆک کۆماری تاجیکستان لە پەیامێکدا بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لێ پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامەکەی «ئیمام عەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان بۆ «حەسەن ڕۆحانی»سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا ھاتووە: تاجیکستان ھۆگری پەرە پێ دان و پتەوکردنەوەی پەیوەندیی دۆستانەو ھاوکاریی سوودمەندو بەکەڵک لەگەڵ ئێراندایە لە تەواوی بوارەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا.

«سیراجەددین میھرەددین» وەزیری دەرەوەی تاجیکستانیش ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکدا بۆ «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی  ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانی پیرۆزبایی لێ کرد.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ١١ی فڤریەی ساڵی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) سەرکەوت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ دەھەمی فڤزیەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، چل و دووھەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە بە ڕابەرایەتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە).

سەرپەیڤ