شوبات 22, 2021 15:47 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ئیتالیا لە کۆنگۆ کوژرا

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئەمڕۆ باسی کوژرانی باڵیۆزی ئیتالیا لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆیان کرد لە پەلامارێکی تیرۆریستی دا .

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، ئەمرۆ دووشەممە، لە کاتی یاوەری کردنیدا لەگەل شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەەکان لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆنگۆ کوژرا.

فرانس پرێس ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو باڵیۆزە لە لایەن گروپێکی چەکدارییەکرەوە دەسترێژی گولەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە و دوای گەیاندنیشی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، گیانی لە دەست داوە.

کۆنگۆی دیموکرات دەکەوێتە ناوەراستی باشووری ئەفریقا.

ناوچەکانی ناوەند و رۆژھەڵت و باکووری رۆژھەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە 20 ساڵ پێشەوە ئاڵۆزن . 

 

 

سەرپەیڤ