ئادار 03, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • شارومەندێکی ژاپۆنی دوای وەرگرتنی پێکوتەی ئەمریکی گیانی سپارد

یەکەم شارومەندی ژاپۆنی دوای وەشاندنی ڤەکسینی ئەمریکیی «فایزێر» گیانی لە دەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ئەم کەسە کە ھیچ نەخۆشیەکی لاوەکیشی نەبوو، لەپاش وەرگرتنی ڤەکسینە ئەمریکییەکەی «فایزێر» توشی خوێن بەربوونی مێشک ھات و گیانی سپارد.

نزیکەی دوو حەوتە دوای ئەوەی کە ژاپۆن ڤەکسینی ئەمریکی «فایزێر»ی پەسەند کرد، یەکەم باری ئەم ڤەکسینە گەییشتە ژاپۆن.

بەرلەمەش کاربەدەستانی تەندروستیی زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاتوا لەوانە سوییسڕا، فەرەنسا، فەنلاند و نەرویژ ڕایانگەیاند بوو کە چەندین کەس دوای بەکارھێنانی ڤەکسینی «فایزێر»ی ئەمریکی گسانیان سپاردووە.

سەرپەیڤ