فڕۆکەیەکی سەربازیی لە کازاخستان کەوتەخوارەوە و 4 کەس کوژران
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌ئه‌نجامی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی پاسه‌وانی سنوری کازاخستان له نزیک فڕۆکه‌خانه‌ی شاری ئه‌لماتا 4 که‌س کوژران.
فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌لماتا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، په‌یوه‌ندیکردن به فڕۆکه‌که‌ی (An-26) له شاری "نور سوڵتان"ی پایته‌خته‌وه پچڕاوه و که‌وتووه‌ته خواره‌وه و تێکشکاوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، فڕۆکه‌که سه‌ر به یه‌که‌یه‌کی پاسه‌وانی سنور بوه و 6 (شه‌ش) که‌سی تێدابوه، 4 (چوار) که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 (دو) که‌سیشیان به‌سه‌ختی برینداربوون، له‌ئێستادا بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌لماتا باسی له‌وه‌شکرد، گه‌شته ئاسمانیه‌کانیان به‌رده‌وامه و هیچ گه‌شتێک له‌واده‌ی دیاریکراوی خۆی دوانه‌که‌وتوه.هاوکات وه‌زاره‌تی فریاکه‌وتنی کازاخستان ڕایگه‌یاند، کارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی فڕۆکه‌خانه‌که، دوای ئه‌وه‌ی که فڕۆکه‌که که‌وتوه‌ته خواره‌وه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر روداوه‌که و توانیویانه ئاگری تێکشکانی فڕۆکه‌که کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.