سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان پیرۆبایی نەورۆز دەکات
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە پەیامێک دا ، گەیشتنی ساڵی نوێی هەتاوی و جەژنی نەورۆزی پیرۆزبایی کرد .
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئانتۆنیۆ گوترێش، سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لەم پەیامەدا رایگەیاند ، هەر ساڵ نەورۆز نیشاندەری دەسپێکێکی نوێیە و ئەمساڵ گرنگترە لە هەمیشە .
گوترێش لەم پەیامەدا هەروەها گوتی ، لە کاتێک دا جیهان هەوڵی شکستدانی ڤایرۆسی کۆڤید 19 ئەدات ، نەورۆز وەک ئیلهامدەری باشبوونەوە و بنیاتنانەوە بە شێوەی داوەرانەتر و پاوەجێ تر و بە هاواهەنگیی لە گەڵ سروشت دەجوڵێتەوە و یەکڕیزی نێوان کومەڵگا و نەوەکان گرنگتر لە هەر کاتێکی دیکەیە .
یەکەم رۆژی نەورۆز لە یونسکۆ دا بە ناوی فەرمیی رۆژی نێودەوڵەتیی نەورۆز و وەک کەلەپووری فەرهەنگی و مەعنەوی مرۆڤ تۆماری جیهان کراوە .
نەورۆز ، لە لانیکەم 16 وڵاتی جیهان پشووی فەرمیە .