ئادار 24, 2021 05:02 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «پوتین» بۆ «ڕۆحانی» بە بۆنەی نەورۆزەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ناردنی پەیامێک گەییشتنی جێژنی نەورۆزی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پیرۆز کردنی گەییشتنی جێژنی نەورۆز، نووسی: دڵنیام کە پەرە پێ دانی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی ھاوکاریی ئەرێنی لە ھەموو بوارەکاندا وەڵامی بەرژەوەندییە بنەماییەکانی گەلانی ھەردووک وڵات دەداتەوەو ھەنگاوێکشە لە ئاراستەی پتەوکرانەوەی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامەکەی دا جەختی لەوەش کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا لە سەر بناغەی نەریستی دۆستایەتیی باش، دابی دراوسێتی و ڕێزنانی بەرامبەر ھەڵچنراوە.

سەرپەیڤ