ئادار 30, 2021 01:52 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری تاجیکستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سەرۆک کۆماری تاجیکستان دیدارو سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لا وتووێژی لەگەڵدا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دە رەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە بەشداری لە کۆنفرانسی « دڵی ئاسیا» لە تاجیکستاندا بەسەر دەبات، لە گەڵ «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان دیدارو وتووێژی کرد.

لە دیدارەکەدا پرسگەلی دوولایەنە و ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر لەوانە پرسی ئابووری، بازرگانی، وزە، پیشەسازی، گواستنەوە، زانست و کلتوور تاوتوێ کرراو لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات پێداگری کرا.

گەشتی دوو ڕۆژەی زەریف بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی «دڵی ئاسیا» و ھەروەھا وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی وڵاتی تاجیکستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و تاجیکستان ئەنجامی گرتووە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرمەی ێشوازیی فەرمیانەی کاربەدەستانی دەوڵەتیی تاجیکستان ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی دوشەنبەی پێتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ