ئادار 30, 2021 13:18 Asia/Tehran
  • زەریف چاوی کەوت بە وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە سەردانی تاجیکستانی کردووە، لە پەراوێزی کۆنفرانسی «دڵی ئاسیا» لەگەڵ «جەیحون بایرامۆف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» و «جەیحون بایرامۆف» لەم دیدارەدا لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەی قەفقاز، ھاوکارییەکانی ھەردووک وڵات لە خەزەرو بابەتگەلی دیکەی جێی سەرنجی دوولایەن لە بواری سیاسی و ئابووری بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ڕابردووش لەگەڵ  «ئیمامعەلی ڕەحمان» سەرۆک کۆماری تاجیکستان دیدارو و سەبارەت بە پرسگەلی دوولایەنە و ھاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆربەجۆر لەوانە پرسی ئابووری، بازرگانی، وزە، پیشەسازی، گواستنەوە، زانست و کلتوور وتووێژی کرد.

دیدارو وتووێژ لەگەڵ «جایشانکار» وەزیری دەرەوەی هیند، «موحەممەد حەنیف ئەتمەر» وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان و «کایرات ساریبای» بەرپرسی کارگێڕیی «سیکا» لەو بەرنامانەی دیکەی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم گەشتەی دایە.

سەرپەیڤ