ئادار 30, 2021 22:00 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەفغانستان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی وەزیرانی دەرەوەی «دڵی ئاسیا» لە دووشەنبەی پێتەختی تاجیکستاندایە، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، ڕەوتی ئاشتی لەم وڵاتە، پرسی ناوچەیی و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا، «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وێڕای ستایش کردنی ھەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، ئامادە بوونی وڵاتەکەی بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لە تەواوی بوارەکان و پێکھێنانی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان دوو وڵات ، ڕاگەیاند.

داھاتووی ئاشتیی ئەفغانستان و جێ و شوێنی ئێران لە مەڕ یارمەتی دانی چەشپێندرانی سەقام و ئاشتی لە کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان لەو بابەتانەی دیکە بوون کە «زەریف» و سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لێکیان دایەوە.

سەرپەیڤ