نیسان 06, 2021 07:48 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان سەردانی تاران دەکات

وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان لە گەشتێکی فەرمی دا بەرەو تاران وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس لە دوشەنبەوە، «شیرعەلی میرزا» وەزیری بەرەڤانیی تاجیکستان لە گەشتەکەی بۆ تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بارەی گەلێک لە بابەتەکانی ھاوپەیوەند بە ھاوکاریی سەربازی و تەکنیکی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سیاسی و سەربازیی ئێران وتووێژ دەکات.

ڕێکخستن و بیروڕا گۆڕینەوە لە بواری خەباتی ھاوبەش دژی تیرۆریزم سەرەکی ترین تەوەری وتووێژەکان لەم گەشتەدا ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ