6 راسپێریی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی بۆ رۆژووگران لە رۆژانی کۆرۆنایی دا
لە گەڵ بەردەوامبوونی پەتای کۆرۆنا لە جیھان دا ، رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە سەروبەندی دەسپێکی مانگی پیرۆزی رەمەزان 6 راسپێریی بۆ رۆژووگران خستە ڕوو.
بە پێی ھەواڵێکی ئەلیەوموسابع ، دکتور ئەحمەد مونزری بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناڤینی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی ، لە بەیاننامەیەک دا روو لە رۆژووگران لە مانگی رەمەزان دا ، چەند راسپێریی بەوانکرد .
1-لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی بە کۆمەڵ ، ئەم کارە لە دەرەوە ئەنجام بدەن نەک لە نێو شوێنی سەرداپۆشراو .
2- لە ئاھەنگ و رێوڕەسمەکاندا حەتمەن دەمامک لێدەن .
3- لە ژەمی بەربانگ خۆراکی دەوڵەمەند بخۆن و ئاو زۆر بخۆنەوە و جگەرە مەکێشن .
4-باشتر وایە لە نێو ماڵەوەوە و لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە پێوەندی لە گەڵ یەکتر بگرن .
5- دەکرێ بۆ نەزری ، خۆراکی قوتووکراو بەکاربێنن .
6- دەکرێ لەم مانگەدا کە نیشانەی بەندەیی و عەبودیەتە بۆ کەسانی ھەژار و دەسکورت ڤاکسینی کۆرۆنای بەلاش ئامادە بکەن .