له ساڵ دا 38 ھەزار ئەمریکی بە چەکی گەرم دەکوژرێن
دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئێستا گشتداگربوونی توندی و تیژی بە شێوەی کوشتن بە چەکی گەرم بەرۆکی ئەمریکای گرتووە بە جۆرێک کە جۆبایدن خوازیاری چارەسەریی ئەم کێشەیە لە وڵات دا بوو .
بە پێی راپورتی سی ئێن ئێن ، بە گوێرەی ئاماری ساڵانە زیاتر لە 38 ھەزار کەس لە ئەمریکا لەسەر توندی و تیژی بە چەکی گەرم دەکوژرێن و ئەوە بە مانای ئەوەیە کە لە رۆژدا 100 ئەمریکی لەم وڵاتە بە چەکی گەرم دەکوژرێن .
ئەمریکا یەکێک لە پڕچەک ترین شارومەندانی جیھانی ھەیە کە خاوەنی 393 میلیۆن پارچە چەکی گەرمن و بەم جۆرە ، ھەر شارومەندێکی ئەمریکا لانیکەم یەک جار ئەزموونی رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ توندی و تیژی بە چەکی گەرمی ھەیە .
ئەم کەناڵە گوتیشی : سەتی 51 ی خۆکوژیەکان لە ئەمریکاش بە چەکی گەرم بووە .
ھاوپێچی دوھەمی یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا ، مافی ھەڵگرتن و راگرتنی چەکی بە فەرمی ناسیوە .