سەردانی زەریف بۆ عێراق و قەتەر
نیسان 24, 2021 13:03 Asia/Tehran
وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، رایگەیاند وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانجی پتەوکردن و گەشەی پێوەندیی دوو قۆڵیی سەردانی عێراق و قەتەر دەکات .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی : محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی یەکشەممە لە سەرووی شاندێک بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەسانی عێراق و قەتەر سەردانی ئەم وڵاتانە دەکات .
بە پێی راگەیاندنی وتەبێژی ەزارەتی دەرەوەی ئێران ، سەردانی زەریف بۆ دو وڵاتی قەتەر و عێراق لە چوارچێوەی پێوەندیی دوو قۆڵیی ، وتوێژی ناوچەیی و واوەناوچەیی ئەنجام دەبێت .
وەزیری دەرەوەی ئێران لە قەتەر و عێراق لە گەڵ کاربەدەستانی باڵای دوو وڵات دیدار و وتووێژ دەکات .