May 13, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ تەلەبیب ڕاگرت

ھێڵی فڕۆکەوانیی ئەمریکا لە بەر پەرە سەندنی توندوتیژی و پێکدادان، گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەرزەوییە داگیرکراوەکان ڕاگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی شەوی پێنج شەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرزەوە، بە پێی زانیارییەکان ھێڵی فڕۆکەوانیی «دڵتا»و ھێڵی فڕۆکەوانیی ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ تەلەبیب لە ماوەی ڕۆژانی چوارشەممەو پێنج شسەممە ھەڵوەشاندووەتەوە.

وتەبێژی ھێڵی فڕۆکەوانیی «یۆنایتێد»و «دڵتا» ھەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی خۆیانیان پشتڕاست کردووەتەوەو ڕایانگەیاندووە کە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ڕەوشتی سەرزەوییە داگیرکراوەکان و ئەو پێکدادانەی کە لە ماوەی  ئەم حەوتەیە لە نێوان ئیسرائیلییەکان و فەلەستینییەکان ڕووی لە پەرەسەندن کردووە، پێ و شوێن دەگرن.

وتەبێژی ھێڵی فڕۆکەوانیی «دڵتا»ی ئەمریکاش وتوویەتی: ئەم دامەزراوە ئاسمانییە ھێشتا ھیچ بڕیارێکی لە بارەی دەست پێکردنەوەی گەشتەکانی ئا لەم بڕگە ھەستیارەدا نەداوە.

سەرپەیڤ