حوزه‌یران 10, 2021 11:41 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەییشتە بریتانیا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی ئەورووپای گەییشتە بریتانیا ھەتا بەشداریی کۆبوونەوەی تاقمی حەوت بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆ بایدێن» ھەرکە گەییشتە جێ، لە لایەن کارداری ئەمریکاو کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی دەوڵەتی بریتانیا پێشوازیی لێ کرا. ناوبراو بڕیارە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لەگەڵ «بۆریس جانسۆن» سەرۆک وەزیران و «ئێلیزابێتی دووھەم» شاژنی بریتانیا لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیەدا دیدارووتووێژ بکات.

بە پێی بەرنامەیەک کە ڕاگەیەندراوە،«بایدێن» لە ناوچەی گەشتیاریی «کۆرنواڵ» کە لە ڕۆژی ھەینییەوە میوانداری سەرۆکانی جیھان لە کۆبوونەوەی تاقمی حەوت دەبێت، چاوی بە «بۆریس جانسۆن» دەکەوێت.

ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە دوای کۆ تایی ھاتنی کۆبوونەوەکە، «کۆرنواڵ» بە مەبەستی کۆشکی پاشایەتیی «ڤیندزۆر» بە جێ دێڵێ ھەتا چاوی بە «ئێلیزابێتی دووھەم» بکەوێت.

«بایدێن» سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە لەگەڵ شاژنی ٩٥ ساڵانی بریتانیا لەکاتی دەستەڵات گرتنیەوە دیدار دەکات.

«بایدێن» پاشان بریتانیا بە مەبەستی بەلژیک بەجێ دێڵێ ھەتا لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» بەشداری بکات. ناوبراو لە پەراوێزری ئەو کۆبوونەوانە لەگەڵ کۆمەڵێک لە سەرۆکانی جیھان لەوانە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دیدار دەکات.

چاوپێکەوتنی لەگەڵ «ڤیلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوای خولێک ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆو واشێنگتۆن لە گرینگترین بەرنامەکانی بایدێن لە میانەی گەشتەکەی بۆ ئەورووپا ڕاگەیەندراوە.

سەرپەیڤ