کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی شاندەکانی روسیا و ئەمریکا لە بارەی رێکەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا
نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا باسی دانیشتنی دوو قۆڵیی شاندە دیپلۆماتیکیەکانی روسیا و ئەمریکای کرد لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی لە پێتەختی ئوتریش .
بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، میخاییل ئۆلیانۆڤ نوێنەری روسیا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی جێگیر لە ڤیەنا لە بروسکەیەکی توویتەری دا نووسی ، شاندە دیپلۆماتیکیەکانی روسیا و ئەمریکا رۆژی دوشەممە لە دانیشتنکی دوو قۆڵی دا لە بارەی ھەنگاوە پێویستەکان بۆ ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی و گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ئەم رێککەوتنە وتووێژیان کرد.
ئۆلیانۆڤ کاتژمێریک بەر لەو دانیشتنە دوو قۆڵیە ، باسی دانیشتنی گروپی 1+4 ( چین ، فەڕەنسە ، ئاڵمان ، روسیا و بریتانیا) و ئەمریکای کرد لە ڤیەنا بۆ ھەڵسەنگاندنی گشتیی پێشکەوتنی وەدەسھاتوو لە وتووێژەکانی ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی و بیروڕاگۆڕینەوە لە ھەنگاوەکانی دواتردا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند ، ئەوەی کە لە ڤیەنا خەریکە روو ئەدات ، کۆمیسیۆنێکی وەرزیی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکیە . ئامانجیش گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ بەڵێنەکانی لە رێککەوتنەکە و بڕیارنامەی 2231 ە .