حوزه‌یران 16, 2021 17:38 Asia/Tehran
  • دیداری پوتین و بایدێن لە سوییسڕا

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لە شاری «ژێنێڤ»ی سوییسڕا چاویان بە یەکتر کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دوای چەندین حەوتە بەرنامە داڕشتن سەرەنجام «ڤلادیمیر پوتین» و «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو ئەمریکا لە شاری ژێنێڤی سوییسڕا بەرلە دەستپێکی دانیشتنە دوو قۆڵییەکەیان کە لەوانەیە چوار پێنج کاژێرێک بخایەنێت، چاویان بە یەکتر کەوت.

پوتین دوای گەییشتنی بە شوێنی دانیشتنە دوو قۆڵییەکەیان ھیوای خواست کە دانیشتنەکەیان دەرەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دانیشتنەکەی پوتین و بایدێن لە گەرمەی ئاڵۆزییەکانی ڕووسیاو ئەمریکا بەڕێوە دەچێ و کاربەدەستانی ڕووس جەختیان لەوە کردووەتەوە کە چاوەڕوانی دەرەنجامێکی باش و یان ڕوودانی پەرجوو لە دیدارەکەی ئەم دوو سەرۆکە ناکەن.

سەرپەیڤ