دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکا: پابەندین بە دانوستانەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی شەممە لە پەیامێکدا پابەند بوونی خۆی بۆ بەردەوام بوونی دانوستانە ناڤۆکییەکان بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی راگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕەنسە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە بەڕێوە چوونی سێزدەهەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران و سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئەو هەڵبژاردنەدا، ڕایگەیاند ئەمریکا درێژە دەداتە گفتوگۆ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی خۆی سەبارەت بە گەڕانەوەی دوو لایەنەی ئەمریکا و ئێران بۆ بەڵێنەکانیان لە ژێرناوی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بێ لەبەرچاوگرتنی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی ئێران، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئێرانییەکان لە مافی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان لە ڕەوتی هەڵبژاردنێکی ئازاد بێ بەری بوون.
ئەو وەزارەتخانەیە لە درێژەی بەیاننامەیەکەیدا هێناویە کە سیاسەتی ئەمریکا بەرانبەر ئێران ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا جودا لەوەی کە چ کەسێک لە ئێران دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت، بباتە پێشەوە و ئەمریکا دەیەوێت لە نوێترین خولی دانوستانەکانی ڤیەنا، پێشکەوتنێکی بەرچاو ببینێت.