ته‌مووز 02, 2021 08:23 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی سەرۆکایەتیی خولمەندی ئۆسلۆڤۆنیا بە سۆەر یەکێتیی ئەورووپادا

سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا لە ئاھەنگێکدا لەشاری «لیۆبلیانا» سەرۆکایەتیی خولمەندی یەکێتیی ئەورووپای بە سەرۆک وەزیرانی ئۆسلۆڤۆنیا سپارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین _ Ursula von der Leyen» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا لە ئاھەنگێکدا لەشاری «لیۆبلیانا»ی پێتەختی ئۆسلۆڤۆنیا لە دیدار لەگەڵ « یانز یانشا» سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەرکی سەرۆکایەتییەکەی پێ سپارد و لە ئێستادا ئۆسلۆڤۆنیا بۆ ماوەی شەش مانگ سەرۆکایەتیی ئەم خولەی یەکێتی ئەورووپای بە ئەستۆ دەبێت.

«ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین» لەم ئاھەنگەدا وتی: ئێمە لە بارەی پرسێکی گرینگ پێکەوە وتووێژمان کرد. یەکەم بابەت لە مەڕ نووسینگەی لێکۆڵینەوەی یەکێتیی ئەورووپا بوو کە دامەزراوەیەکی گرینگە. ئەم دامەزراوەیە بەشێکی ھەرە گرینگە بۆ پاراستنی دراڤی سەرانەدەرانی ئەورووپی. ئەمەش بابەتێکی گرینگە کە ئۆسلۆڤۆنی بەم دامەزراوەیەوە پەیوەست بووە.

سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا وتیشی: بابەتێکی تر کە لێکمان دایەوە، پرسی ئازادیی میدیاکان بوو. ئەمە بەشی سەرەکیی ھەر کۆمەڵگایەمی دیموکراتە. ئێمە پێویستمان بە میدیاو بە تایبەت میدیای ئازادە ھەتا ئەوانە بتوانن چاودێری بەسەر چالاکیی دەوڵەتەکان بکەن.

سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا وتیشی: بۆ وێنە دەبێ بەسەر چالاکیەکانی لێژنەی یەکێتیی ئەورووپاوە چاودێرییان ھەبێت. ئەمە شیلەی دیموکراسییەو ئێمە پەرۆشیی خۆمانمان لەم پەیوەندییەدا گواستەوە بۆ سەرۆک وەزیرانی ئۆسلۆڤۆنیا. لەو باوەڕەش داین کە ئۆسلۆڤۆنیا دەبێ سەرچاوەی سەربەخۆو گونجاو بۆ دامەزراوە گشتییەکان بەدی بێنێ و سەرچاوە دراڤییە دەست بەسەردا گیراوەکان ئازاد کات.

سەرپەیڤ