ته‌مووز 12, 2021 23:36 Asia/Tehran
  • بورێڵ : لێدوانە دژە ئێرانیەکانی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤۆنی ھەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا نیە

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا شەوی دوشەممە لەسەر سێشەممە جەختی کردەوە : لێدوانە قەبوڵ نەکراوەکان و بەدەر لە باوی دیپۆماتیکی یانز یانشا سەرۆک وەزیرانی سلۆڤۆنی لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی تاقمی تیرۆریستیی موجاھدینی خەڵق ، ھەڵوێستی فەرمیی یەکیەتی ئەوروپا نیە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، جوزێپ بورێڵ دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتی ئەوروپا لە نێو پەیامنێران دا ھەروەھا گوتی : رۆژی یەکشەممەش ئەم پرسەی بۆمەحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شیکردەوە و گوتی ، ھەڵوێستی سەرۆک وەزیرێکی ئەوروپایی ، تەنانەت ئەگەر سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئەوروپای لە ئەستۆ بێت ، نیشانەی ھەڵوێستی یەکیەتی ئەروپا نیە . 

بورێڵ گوتی ، لە بواری سیاسەتی دەرەوە ، شاڕڵ میشڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا کاربەدەستێکە کە ھەڵوێستە فەرمیەکانی یەکیەتی ئەروپا دەخاتەڕوو . 

بە دوای ئامادەبوون و فڕھاوێژیەکانی رۆژی شەممەی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤۆنی لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی تاقمی تیرۆریستیی موجاھدینی خەڵق ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دوانیوەڕۆی یەکشەممە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی دا لە گەڵ جوزێپ بورێڵ ، وێڕای شەرەمزارکردنی ھەنگاوی قەبوڵنەکراوی سەرۆک وەزیرانی سلۆڤۆنی ، خوازیاری روونکردنەوەی ھەڵوێستی یەکیەتی ئەوروپا بوو لەم بارەوە . 

ھەر لەم بارەوە رۆژی یەکشەممە باڵیۆزی سلۆڤۆنی لە تاران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە و ناڕەزایەتی ئێرانی پێ راگێندرا . 

 

سەرپەیڤ