ته‌مووز 15, 2021 11:10 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئەندۆنێزیا لە ئەندامانی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لەمەڕ بە فەرمی ناسینی فەلەستین

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەندۆنێزیا خوازیاری بەفەرمی ناسرانی وڵاتی فەلەستین بوو لە لایەن تەواوی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ڕێتنۆ مەرسودی» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەندۆنێزیا لە کۆنفرانسی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان وتی: وڵاتانی ئەندام دەبێ لە دەست پێ بوونەوەی دانوستانی دوو قۆڵی و جێی بڕوا بۆ دەستەبەر کرانی مافی فەلەستینییەکان داکۆکی بکەن و لە دەنست ڕلگەییشتنی فەلەستینیەکان بە یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بە مەبەستی قەرە بوو کردنەوەی خەم و کوێرەوەرییەکانیان دڵنیا بن.

 وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەندۆنێزیا  وتیشی: وڵاتەکەی ساڵی داھاتوو سەرۆکایەتیی تاقمی بیست بە ئەستۆ دەگرێت و ئەو دەرفەتەش بۆ بەرەوپێش بردنی قازانجی وڵاتانی ڕوولەگەشە دەقۆزێتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیش لە دانیشتنی نێوان دەورەیی ئۆنلاینی وەزیری دەرەوەی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان وتی: داکۆکیی کوێرکوێرانەو بێ شەرت و مەرج لە ھەڵاواردنی ڕەگەزی و ئاپارتاید لە فەلەستین و بێ بەری کردنی جەماوەری فەلەستین لە مافە سەرەتاییەکانیان زیاتر لە ھەر کاتێکی دیکە ڕەوشتی ناپاوەجێیی لە سەرتاسەری ڕۆژھەڵاتی ناڤین پەرە پێ داوە. 

سەرپەیڤ